قۆناغەکانی داوای بەرایی


بەروار: چوارشەممە - ٠٨ / ئایار / ٢٠١٩



قۆناغەکانی داوا لە دادگاکانی بەرایی:-

 

  1. سەرەتا داواکار سەردانی عەریزەنووس ئەکات بۆ نووسینی داواکەی.
  2. دواتر سەردانی بەشی سجلی ئەساس دەکات لەناو دادگا.
  3. دواتر ژمارەی داوا وەردەگرێت و دەچێتە لای دادوەر بۆ دانانی دادبینی.
  4. دواتر دەگەڕێتەوە بەشی ڕەسم ( بڕی پارەی داواکە دەدات).
  5. دواتر داواکە دەچێتە تۆماری ڕۆژانەی مەدەنی.
  6. دواتر دادبینی بۆ داواکە دەکرێت  لە هۆڵی دادگا.
  7. دواتر بڕیار ئەدرێت لەسەر داواکە لەلایەن دادوەرەوە ئەگەر بڕیارەکە کۆتایی نەهات ئەوا داواکە دەگەڕێتەوە بۆ خاڵی 5 تۆماری ڕۆژانەی مەدەنی بۆ دووبارە دانانی دادبینی دواتر و بەهەمان شێوە بەردەوام دەبێت، بەڵام ئەگەر بڕیارەکە کۆتایی هات ئەوا.
  8. داواکە دەچێتە قۆناغی بڕیاری کۆتایی ئەگەر استئناف بوو ئەوا دووبارە داواکە دەچێتەوە خاڵی 5 تۆماری ڕۆژانەی مەدەنی،
  9. ئەگەر ئەگەر استئناف نەبوو ئەوا داواکە کۆتایی پێدێت.